هەڵوێستی ساڵح موسلیم لەسەر رێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پەیەدە رایگەیاند، هێشتا لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکاو تورکیا لەسەر راگرتنی شەڕ لە باکووری سوریا، ئاگادار نەکراونەتەوە.
ساڵح موسلیم، رایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەرگری لەناوچەکانی خۆی کردوە، ئەوەش مافێکی رەوایە.
لەبارەی رێککەوتنەکەوە موسلیم ئەوەی وتوە، "هێشتا لە بەندەکانی رێککەوتنەکە ئاگادار نەکراوینەتەوە، ئێمە ئیدارەو هێزی سەربازی خۆمان هەیە، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە بەندەکانی نێو رێککەوتنەکە، ئەوکات هەڵوێستمان لەسەری دەبێت".
پێشتریش ئاڵدار خەلیل رایگەیاند، کە ئەوان پێشتر بەوە رازی نەبوون ئەو ناوچانە بچنە ژێر دەستی تورکیاوە.
رۆژی پێشنجه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2019، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و مایک پینس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، ئه‌نقه‌ره بۆ ماوەی 120 کاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت لەو ماوەیەشدا هێزه‌کانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانه ده‌کشێنه‌وه کە به ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.