بەشار ئەسەد : ھێزە دەسدرێژکارەکان بۆسەر باکووری سوریا داگیرکارن
سەرۆکی سوریا ، ھێزەکانی دەسدرێژکار بۆسە باکوری ئەم وڵاتەی بە داگیرکار زانی و جەختی کردەە لەسەر کشانەوەی ئەوان لە باکووری سوریا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سانای سوریا ، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رۆژی ھەینی لە چاوپێکەوتنی ئەلکساندەرلاڤرێنتێڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری سوریا و سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەەی روسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناڤین لە دمشق گوتی : لە قۆناغی ئێستادا دەبێ لەسەر وەستانی دەسدرێژی تورکیا و کشانەوەی ھەموو ھێزەکانی ترکیایی و ئەمریکایی و ئەو ھێزانە چڕ بینەوە کە بە شێوەی نایاسایی لە سوریادان .
ئەسەد وتیشی : ھێزە بیانیەکان بە پێی مافە نێودەوڵەتیەکان و جاڕنامە جیھانیەکان ، داگیرکارن و گەلی سوریا بۆی ھەیە بە ھەموو ئامرازێک لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێ .
لاڤرێنتێڤ و ڤێرشینین یش جەختیان کردەوە مسکۆ نەیاری ھەرچەشنە ھەنگاوێکە کە سەروەریی سوریا پێشێل بکات .
شادندەکەی روسیا وتیشیان کە دەبێ ناوەندەکانی باقی ماوی تیرۆرێسم لە سوریا لەبەین بچن و لە پاشان ناوچەکانی خاکی ئەم وڵاتە لە سەر سنوور وەرگیرێنەوە .