Oct 21, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • ئامادەیی مۆسکۆ بۆ نێوەندگیریی لەنێوان تورکیاو سوریادا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، ئامادەیە نێوەندگیریی بکا لەنێوان حکومەتی سوریاو تورکیادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینتەرفەکس؛ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، رۆژی دووشەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە بەرنامەیەک لەبارەی پەیوەندیی نێوان نوێنەرانی سوریاو ترکیا لەشاری سوچی وتی: مۆسکۆ ئامادەیە یارمەتیدەر بێ لەچارەسەریی ناکۆکی نێوان ئانکاراو دەمشقدا.

لاڤرۆف هەروەها پێی داگرت؛ دەمشق و کوردەکانی سوریا لەسەر پێشنیاری مۆسکۆ هۆگری لەپەیوەندیدابووونی ڕاستەوخۆن.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم حەوتە بۆ دانوستان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە بارودۆخی سوریا سەردانی شاری سوچیی ڕووسیا دەکا.

سوپای تورکیا لە چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبرەوە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لەژێرناوی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم" و "پاکتاوکردنی سنوری سوریاو تورکیا" لەئامادەبوونی شەڕڤانان کە ئانکاڕا ئەوان بە ترۆریست دادەنێ، بە فەرمانی "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشی کردەسەر باکوری سوریا.

هێرشی سەربازیی ترکیا بۆسەر باکوری سوریا، بەهاواهەنگیی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا دەس پێ ببوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت