تشرینی دووه‌م 10, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیانەی تیرۆریستان بۆ سەر حەڵەبی سووریا

تیرۆریستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ھەمیسان ناوچەکانی « حەمدانیە» و «حەڵەب جدیدە»ی سەربە شاری حەڵەب لە باکووری سووریایان دایە بەر ھێرشی موشەک.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«ساناِ» ڕایگەیاند:تیرۆریستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ھەمیسان ناوچەکانی « حەمدانیە» و «حەڵەب جدیدە»ی سەربە شاری حەڵەب لە باکووری سووریایان دایە بەر ھێرشی موشەک و دوابەدوای ئەم ھێرشانەش زرمەی چەند تەقینەوەیەکی توند لە شاری حەڵەب بیسترا.

ھێشتا لە بارەی زیان و قوربانییە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

تیرۆریستان ڕۆژی ھەینیش ئەم دوو ناوچەیەیان کردبووە ئامانج.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە تاقمە تیرۆریستییەکان، لەپاش شکست ھێنانی پەیتاپەیتایان لە ھەمبەر سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان لە ھێرشی بە موشەک و ھاوەن بۆ سەر شارەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

لەم ھێرشانەدا کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندانی سووری بە تایبەت ژن و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە  .

سەرباری سەرکەوتنی سوپای سووریا بە سەر تیرۆریستان و ڕزگار کردنی زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، کەچی ھێشتاش بڕێک لە تاقمە تیرۆریستەکان لە ناوچەگەلێکی سووریادا ماونەتەوەو لە ھەر ھەل و دەرفەتێکدا پەلاماری ناوچە ئاوەدانەکان دەدەن.