تشرینی دووه‌م 10, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • باجخوازی هۆکارانی سەربە تورکیا و داعش لە دانیشتوانی باکووری سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا لە باجخوازی هۆکارانی سەر بەتورکیا و ترۆرریستە کانی داعش، لە دانیشتوانی باکووری سوریا باسیکرد.

ناوەندی ناسراو بە"چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا" ڕاپۆرتی دا، ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی داعش چوونەتە ڕیزی چەکدارانی ژێر فەرمانی تورکیا و بە شێوەی هاوبەش، خەریکی باجخوازین لە خەڵکی باکووری سوریا.

بەرلەمەیش هۆکارانی سەربە تورکیا چەندین جار ماڵی خەڵکیان لە ناوچە باکوورییەکانی سوریا بە تاڵان بردووە.

 چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا هەروەها لە پەلامارەکانیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی نەناس بۆ سەر مۆڵگەی تاقمە ترۆریستییەکانی سەربە داعش لە نزیکی شاری"ئیعزاز" لەباکووری ستانی "حەڵەب" باسیکرد.

  ئەمە لە حاڵیکدایە بەیانی ئەمرۆچەکدارەکانی ژێر فەرمانی تورکیا بە هاویشتنی چەند هاوەن،ناوچەگەلیکی شاری "حەڵەب"یان پێکاوە. دوای پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا لە ٩ـی ئۆکتۆبر، هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا(کوردەکانی سوریا) لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە داواین کرد کۆنتڕۆڵی ناوچە باکوورییەکانی سوریا بگرنە دەست خۆیان و لەوان بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا پشتگری بکەن.

سەرپەیڤ