کانونی یه‌که‌م 01, 2019 19:31 Asia/Tehran
  • دیمەشق:هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەبارەی یاسای بنەڕەتی سوریا بایخێکی نییە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبەیاننامەیەک بە جەختکردن لە سەر ئەمەی وتووێژەکان لەبارەی لیژنەی یاسای بنەڕەتی،سوری-سوری یە، هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ ئەم لیژنەیەی بە بی بایخ زانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەک دەوڵەتی دیمەشقی  تۆمەتبار کرد بە کۆسپ نانەوە لە پرۆسەی کاری لیژنەی دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا(سانا).وەزارەتی دەرەوەی سوریا،  ئەمرۆ (یەکشەممە) لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانیی ڤاسنگتۆن بەڕاشکاوی گوتی: بیرو بۆچوونەکان و بەیاننامەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە،هیج بایخیکی نییە و لە سەر اکری یاسای بنەڕەتی و ماک و شووناسی وتوویژەکانی لیژنە و شێوە و ناوەڕۆکی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتی کارتێکەری نابێت.  وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە جەختکردن لە سەر  ئەمەی هەڵوێستەکانی ڤاشنگتۆن لەبارەی پرۆسەی چالاکییەکانی لیژنەی دیاری کردنی یاسای بنەڕەتی سوریا، وەکوو خۆوەردان لەکارو باری وڵاتان دێتە ئەژمار،گوتیشی: وتوویژەکانی ژینێڤ،وتووێژەکانی سوری-سوری یە و هیچ کەس نابێ خۆی تێوەردا. لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا،بریتی لە ١٥٠  ئەندامە کە ٥٠ کەسیان نوێنەری دەوڵەتی سوریا،٥٠ کەسیان نوێنەری بەرهەڵستکاران و ٥٠ کەسیشیان نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنین. یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی  دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی سوریا ٣٠ ئۆکتۆبر لە ژینێڤ بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ