کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لە شنگالی سووریا
کانونی یهکهم 06, 2019 18:22 Asia/Tehran
سوپای سووریا کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی کە بەنیازی پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزی هێزەکانی سووریا بوون، لە شنگال دا لەنێو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، یەکەکانی سوپای سووریا کۆمەڵێک لە تیرۆریستانیان لەنێو برد کە بەنیازی پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزی هێزەکانی سووریا بوون لە دەڤەری ( ئوممەتین) و (ئەستەبلات) لە ناوچەی شنگال لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەب.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەندامانی تاقمە تیرۆریستەکان کوژراون و ئەوانەش ماونەتەوە خۆیانیان دەرباز کردووەو چەکەامیشیان لەنێو براوە.
تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە بەرەی نوسرە لە شاری ئیدلەب و بەشگەلێکی ناوچەکانی دا مۆڵ دراون.