کانونی یه‌که‌م 10, 2019 19:28 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سوریا بە سەر ڕێگای ستراتژیکی

هێزەکانی سوپای سوریا هاوڕەوت لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێککەوتنیی سووچی، کۆنترۆڵی ڕێگای گرنگ و ستراتژیکی"تەلتەمر-عەین عیسا"ـی گرتە دەست.

 ڕۆژنامەی "ئەلوەتەن"ـی سوریا نووسی، بە گوێرەی یەکی لە برگەکانیی ڕێککەوتنی سوچی،سوپای سوریا بە چاوەدێری ڕووسیا،کۆنتڕۆڵی ڕێگای نێو دەوڵەتی"حەڵەب-حەسەکە" کە بەناوبانگە بە ئێم فۆر دەگرێتە دەست خۆیەوە.

 بە هۆی گرنگایەتی شاڕێی"تەلتەمر-عەین عیسا" کە حیڵەب دەلکێنێت بە حیسەکە،بنکەکانیی نزیک ئەم شاڕێیە لەلایەن سوپای تورکیا و هێزەکانی ژێر فەرمانی داگیرکرابوو. سەرچاوەکانی دەنگ وباسیش باسیان لە دەستپیکرانیی ئۆپەراسیۆنیی پاشەکشەی سوپای تورکیا و هێزەکانی ژێر فەرمانیی ئەم وڵاتە هاووڕێ لەگەڵ میلیشیا کوردەکانی ناسراو بە "هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا" لە شاڕێی نێو دەوڵەتی "تەلتەمر-عەین عیسا" کردووە.

سوپای تورکیا ٩ـی ئۆکتۆبر ئۆپەراسیۆنیی سەربازی خۆی لەباکووری سوریا و بەمەبەستی زاڵبوون بە سەر ناوچەکانیی ژێر دەستەڵاتی شەرڤانە کوردەکان لە سوریا دەستپیکردووە.

سەرپەیڤ