وشداری روسیا لە بارەی هەوڵی تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی لە پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلبی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373434-وشداری_روسیا_لە_بارەی_هەوڵی_تیرۆریستان_بۆ_ئەنجامدانی_پەلاماری_شیمیایی_لە_پارێزگاکانی_حەڵەب_و_ئیدلبی_سوریا
وەزاڕەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە خەریکی پلانداڕشتن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمایی بۆسەر پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلبی باکووری سوریان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 04:51 Asia/Tehran
  • وشداری روسیا لە بارەی هەوڵی تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی لە پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلبی سوریا

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە خەریکی پلانداڕشتن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمایی بۆسەر پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلبی باکووری سوریان .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەنسیم ، وەزاڕەتی بەرگریی روسیا رۆژی هەینی وتیشی ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بە داکۆکیی کڵاوسپیەکان خۆیان بۆ پەلاماری شیمیایی بۆسەرپارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلب ی سوریا ئامادە دەکەن .

 وەزاڕەتی بەرگریی روسیا وتیشی ، مسکۆ لە نزیکەوە رەوشی پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلبی لەژێر چاوەدێری دایە .

گروپی ناسراو بە کڵاو سپیەکان لە مارسی 2018 دا بە یارمەتیی دارایی ئەمریکا و بەریتانیا لە تورکیا پێکهات .

بازنەی کاریی ئەم گروپە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تاقمە تیرۆریسیتەکان لە سوریا پێناسە کراوە .

تیروریستان بەرلەوەش لە ئیدلب و ناوچەکانی سوریا دەستیان دابووە پەلاماری شیمیایی و هەوڵیان دابوو دمشق وەک بەرپرسی ئەم  پەلامارانە بناسێنن تا بەمجۆرە بیانویەک بڕەخسێنن بۆ هێرشی سەربازیی رۆژاوا بوسەر سوریا .