کانونی دوھەم 22, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • کۆچبەرانی حەڵەب ڕوویان لە عەفرین کردووە

لەئەنجامی بومباران کردنی دەوڵەتی سووریا ٢٧ هەزار کەسی سڤێل لەناوچەی ڕۆژئاوای حەڵەب کۆچیان کردوەو زۆربەی ئەو کۆچبەرانەش لەلایەن گروپە چەکدارەکان لە عەفرینی سەربە سووریا نێشتەجیی دەکرین.

خەڵکی ناوچەی دەڤەری ڕۆژئاوای حەڵەب لەبەر بومباران کردنی فڕٶکەکانی ڕووسی وشەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا لەگەڵ چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەڵاتن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لە لایەن کۆمەڵێکی چەکدارەوە سەربە تورکیا لە عەفرینی سەقامگیر دەبن . یەکێ لەو کۆچبەرانە بەناوی حەمسە ئەحمەد فەرەج وتی: ئێمە سەرەتا بەرو خان عەسل چووین دوای خان عەسەل چووین بۆ جی بینا وئێستاکەیش هاتووین بۆ عەفرین وبە نیازین لیرا بمێنینیەوە. زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای حەلەب بەهۆی شەڕ وناهێوری لە ناوچە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێ بێڵن.