لە باکوور -ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی دەستیپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i445046-لە_باکوور_ڕۆژهەڵاتی_سووریا_هەوڵەکانی_چارەسەرکردنی_قەیرانی_سوتەمەنی_دەستیپێکرد
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە کۆبووەوە.
(last modified 2026-06-26T15:01:54+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2026 17:02 Asia/Tehran
  • لە باکوور -ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی دەستیپێکرد

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە کۆبووەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان؛ لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکەی کراوە. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێی رەوشی کارەبا و وزە و ئاو و پێشەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان کراوە بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی.  فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات  پشتیوانی تەواوی بۆ پارێزگاری حەسەکە دەربڕی لەدانانی رێوشوێنێکی پێویست بۆ زیادکردنی سەقامگیری لەبوارەکانی سوتەمەنی و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان.