دەسپێکی ئوپڕاسیۆنی پاکتاوکردنی مین لەجادەی دێربێسیە - سرێکانی بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i445096-دەسپێکی_ئوپڕاسیۆنی_پاکتاوکردنی_مین_لەجادەی_دێربێسیە_سرێکانی_بۆ_ئاسانکاری_گەڕانەوەی_ئاوارەکان
هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ خۆشکردنی بواری گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد لە سرێکانی بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مین لەسەر ڕێگای دێربێسیە- سرێکانی دەستیپێکردووە؛ چالاکییەکە بە ئامانجی کردنەوەی ڕێگاکانی پەیوەندیکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاتوو چۆی هاوڵاتیان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە ٨٠ هەزار ئاوارە ئەنجام دەدرێت .
(last modified 2026-06-29T15:24:37+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2026 16:53 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئوپڕاسیۆنی پاکتاوکردنی مین لەجادەی دێربێسیە - سرێکانی بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان

هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ خۆشکردنی بواری گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد لە سرێکانی بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مین لەسەر ڕێگای دێربێسیە- سرێکانی دەستیپێکردووە؛ چالاکییەکە بە ئامانجی کردنەوەی ڕێگاکانی پەیوەندیکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاتوو چۆی هاوڵاتیان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە ٨٠ هەزار ئاوارە ئەنجام دەدرێت .

بەمەبەستی کردنەوەی ڕێگای دێربێسیە- سرێکانی و دابینکردنی دۆخی گونجاو بۆ هاتو چۆی هاووڵاتیان، تیمەکانی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی مین بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکانی مین، هەروەها ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لە ناوچەی “ئەسەدییە” دەستیپێکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا ڕێگای تەل تەمەر- سرێکانی و دێربێسیە- سرێکانی کراونەتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی مینەکان، هێشتا ناتوانرێت هاتوچۆ بەو ڕێگایانە بکرێت. بەگوێرەی ئاماری لیژنەی ئاوارەکانی سرێکانی، زیاتر لە 80 هەزار ئاوارە چاوەڕێی ئەوەن هەلومەرجی پێویست دروست بکرێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچە و ماڵ و حاڵی خۆیان، بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ی  ژانویە.