ئەرتەشی سوریا گەیشتە سێ کیلۆمەتریی شاری ئیڕتاب
ئەرتەشی سوریا لە نوێترین پێشڕەویی خۆیدا لە رۆژاوای پارێزگەی ئیدلب ، بە رزگار کردنی چەند ناوچەی دیکە گەیشتە سێ کیلۆمەتریی شاری ئیڕتاب.
ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ بە رزگار کردنی چەند ناوچەی دیکە لە پارێزگەی ئیدلب توانی خۆی بگەیەنێتە سێ کیلۆمەتریی شاری ئیڕتاب و بەسەر ئەم شارەدا زاڵ بێ .
هێزەکانی ئەرتەش بە پشتیوانیی ئاسمانیی روسیە و ئاگری قورسی تۆپخانە توانیان بەسەر ناوچەکانی «اورم الصغری»، «ریف المهندسین»، «دوار الصومعه» و «تیپی ۴۶» دا زاڵ بن و خۆیان بگەیەننە سێ کیلۆمەتریی شاری ئیڕتاب .
تیرۆریستان ساڵی 2012 بۆ زاڵبوون بەسەر تیپی 46 ی ئەرتەشی سوریا ، لە پەلامارێکی کتوپڕدا 150 هێزی ئەرتەشی سورییان کوشتبوو .
بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستان لە شەوی رابردووەوە لە دەوربەری شاری ئیڕتاب بە خەستی بۆردومان کراوە و تۆپخانەی ئەرتەشی سوریاش هەروا لە کار دایە .
کەناڵی مەیادینیش رایگیەاند ئەرتەشی سوریا توانیویەتی بەسەر شاری ئیڕتابدا توانایی لێدانی هەبێ و ڕیگەی فریاگوزاریی تیرۆریستان لە باکووری رۆژهەڵات دابخات .
بە پێ نوسینی ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ، ئەرتەش و هێزەکانی خوڕاگریی سوریا لە دوو حەوتەی رابردوودا توانیویانە 74 ناوچە لە باشوور و رۆژاوای پارێزگەی ئیدلب بخەنە ژێر رکێفی خۆیان .