داوای ئوروپیەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سوریا
چوار وڵاتی ئوروپایی فەڕەنسە ، ئاڵمان ، ستۆنی و بەلژیک شەوی رابردوو خوازیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بوون بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی سوریا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، داوای ئەو چوار وڵاتە لە کاتێکدایە کە وەزاڕەتی بەرگریی روسیا بە دوای بارگرژیەکانی ئەم دواییانە لە باکووری سوریا بە تایبەت پارێزگەی ئیدلبی ئەم وڵاتە ، تورکیای بە هۆکاری ئاڵۆزبوونی رەوشی ئەم پارێزگەی سوریا زانی و لەم وڵاتەی ویست پێبەندی رێککەوتنی سورچی بێت .
ئێستاکە چەند ناوچەیەکی باکووری سوریا لە ژێر رکێفی ئەرتەشی تورکیادان .
ئەرتەشی توورکیا بە ئاڕاستەی داکۆکی لە تیرۆیرستان ، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەرتەش و ژێرخانەکانی سوریا لە پارێزگەکانی ئیدلب و حەڵەب لە باکووری سوریای پێکاوە .
ئەم دوو پارێزگەیە دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سوریان .
دەسدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا رووبەڕویی ئیدانەی نێودەوڵەتیی بووەتەوە .