شوبات 17, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا: تیرۆریسمی تەکفیری بنەبڕ دەکەین

سوپای سووریا بە ئاماژەدان بە ئازاد کرانی دەیان گوند وشار لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ، لەسەر دەرێژەی خەبات بۆ بنەبڕ کردنی تیرۆریسمی تەکفیری پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا " سانا" فەرماندەیی سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا وتی: لەماوەی چەند هەڵمەت ، دەیان شاروچکە وژمارەیەکی زۆر لە کۆگە ئاوەدانەکان وکارگەکان لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ئازاد وتێپەڕگەکانی گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب وتەپوڵگەکانی زاڵ بەسەریان  لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان دەرهێنا. هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی هەڵمەتی خۆیان لە پارێزگەی " حەڵەب " وێڕای ئازاد کرانی ناوچەکانی  " کەفر داعل" شویحنە" وتیل شویحنە" لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ، ژمارەیەک لەوانیان کوشتن .،سوپای سووریا ڕۆژی شەممە یش توانیی ، دوو گوندی " عاجیل" وعەیجل" وشارۆچکەی " ئوروم ئەلکوبرا" لە ڕۆژئاوای پارێزگەی حەڵەب بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.

سەرپەیڤ