شوبات 26, 2020 16:08 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا گەیشتە شاری ستراتژی کەفر نەبل

هێزەکانی سوپای سووریا لە بەردەوامی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستەکان و هەوڵ بۆ دەرکردنیان لە باشووری ئیدلیب ، گەیشتنە شاری ستراتژی کەفر نەبل.

سەدان تیرۆریست لە گروپە تیرۆریستەکانی ئەنساروتوحید و بەرەی نوسرە شەوی سێشەممە بە جێ هێشتنی بنکە بارەگاکانیان لە شاری " کەفرنەبل" هەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باشووری ئیدلیب ، هەڵاتن بۆ بنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چیای ئەلزاویە. هێزەکانی سوپای سووریا درێژەیان دا بە پێشڕەوی کردن بەرەو شارۆچکەی " حاس" کە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری کەفر نەبل "ە. بە زاڵبوونی سوپای سووریا بە سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگەی ئیدلیب وحەڵەب وئەلحەسەکە سوپای تورکیا لە سەرووبەندی پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان لە ڕۆژەکانی ئەمدواییە زۆرجار بنکە وبارەگای سوپای سووریا ی داوەتە بەر پەلامار ولەگەڵ هێزە سووریەکان تێکەڵچووە. سەرچاوە سووریەکان لە کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیەیی لە لایەن سوپای سووریا لە گردوپەڕی باشووری ئیدلیب هەواڵیان دا. سوپای سووریا ڕۆژی سێشەممە فڕٶکەیەکی بێ فڕٶکەوانی هێزەکانی تورکیای لە ناوچەی "دادیخ ، لە گردوپەڕی باشووری ئیدلیب خستە خوار. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری هەروەها فڕگەی " تەفتناز " لە ئیدلیب کە سەربازانی تورکیا لەوێن ، بومباران کرد.