ئادار 20, 2020 07:57 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا

سوپای تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەم وڵاتە شەوی پێنجشەممە چەندین گوندیان لە باکووری پارێزگای حەڵەب ، هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا" رایگەیاند: سوپای تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەم وڵاتە، دەیان گوللە هاوەنیان بەرەو گوندەکانی "مرعناز"، "المالکیه"، "العلقمیه" و "منغ" لە باکووری پارێزگای حەڵەب تەقاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا؛ ئەو پە لامارە هیچ زەبر و زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە بەڵام زەبر و زیانی مادی و دراوییەکەی گەلێک قورس بووە.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە باکووری ئەم وڵاتە کە دوایین بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار کاردانەوەی نگەتیڤی تورکیا و هەڕەشە پەیتا پەیتاکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە.

تورکیا یەکێک لە هۆگرانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار.

سوپای تورکیا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بەردەوام لە ئاراستەی داکۆکی لە تیرۆریستان، بنکە و مەتەرێزەکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریای داوەتە بەر پە لامار.

ئیستاکە ناوچەگەلێکی گەورە و بەربڵاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەوان پارێزگای "عفرین" بە تەواوەتی لە ژێر دەستی هێزەکانی سوپای تورکیایە.

لە ماوەی سێ ساڵێ ڕابردوودا سوپای تورکیا بەجاران پەلاماری کردۆتە سەر خاکی سووریا.