ئادار 20, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە حەڵەبی سووریاو کوژران و بریندار بوونی ١٦ کەس

تەقینەوە لە پارێزگای حەڵەب لەناوەندی سووریا، دوو کوژراوو چواردە برینداری لێکەوتەوە.

ئەو تەقینەوە دوێشەو پێنج شەممە لە بەنزینخانەیەک و لە دەروازەی شاری ئەعزاز هەڵکەوتوو لە باکوری پارێزگای حەڵەبی سوریا ڕووی دا. 

شاری ئەعزاز لە کۆنترۆڵی ترۆریستانی سەربە تورکیادایە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە ئیدلەب لەباکوری رۆژاوای سوریا پشت راست کردەوە.

هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی جۆراوجۆری سوپای سوریاو هاوپەیمانانی لە هەڵمەتی رزگارکرانی ئیدلەب لەچنگ ترۆریستانی داگیرکەر، هەڵمەتی بۆمب نانەوە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.

سەرپەیڤ