ئادار 21, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا ، چوون بۆ خزمەتی سەربازیی هەڵپەسارد

سەرکردایەتیی سوپای سووریا رایگەیاند؛ خزمەتی سەربازی هەتا نزیک مانگێکی دیکە بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس، هەڵدەپەسێردرێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ سەرکردایەتیی سوپای سوریا رۆژی هەینیی رایگەیاند؛ هەتا ٢٢ی ئاڤریل ناردن بۆ خزمەتی سەربازی لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هەڵدەپەسێردرێ و هەموو هەوڵە یاساییەکان سەبارەت بە ئامادەنەبووان و کەسانێک کە تەمەنیان گەیشتووەتە قۆناخی سەربازیی کردن هەتا ئەو بەروارە رادەگیردرێ.

هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون لە سوریا ڕانەگەیێندراوە، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە سەرباری هەلومەرجی تایبەتی سوریا، هەنگاوی پێشگرانەی ناوە لەبەر ئەوەی بەرەوڕووی شەڕ و جەنگە.

حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، هاتن لە بیست و شەش وڵاتە بۆ وێنە یازدە وڵاتی عەرەبی بەشێوەی کاتیی بۆ سوریا قەدەغەیە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس و لەشاری دەمشق، پارکەکان و ژمارێک لە شوێنە گشتییەکان داخراون.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بێتوو کۆرۆنا ڤایرۆس لە سوریا و یەمەندا بڵاوبێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو دوو وڵاتە، نەخۆشییەکە زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوەو تەشەنا دەکا.

سەرپەیڤ