ڕاگەیەندرانی لێبوردنی گشتی لە سووریا
ئادار 22, 2020 20:23 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئەو تاوانانەی کە ھەتا بەرلە ٢٢ی مارسی ٢٠٢٠ ئەنجامیان گرتووە لێبوردنی گشتیی دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا «سانا»، بە ھەڵوەشێندرانەوەی بڕێک لە مەرجەکانی فەرمانی پێشووی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا، ئەو سزایانەش کە لە بڕیارەکەی پێشوودا لێبوردنی گشتی نەیدەگرتنەوە، لە بەرچاو دەگیردرێت.
فەرمانی لێبوردنی گشتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا، لە ڕاگەییشتن بە دۆسیە تاکەکەسییەکاندا کاریگەریی نابێت و ئەو دۆسیانە ھەروا لەژێر چاودێریی دادگەکاندا دەمێننەوە.
سەرۆک کۆماری سووریا بەرلەمەش چەند جارێک بڕیاری لێبوردنی گشتیی دەرکرد بوو.