May 21, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • ڕێگریی سوپای سووریا لە چوونی داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ حەسەکە

سوپای سووریا ڕێگای لە جوڵەی کاروانی سەربازیی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا(سانا)، خەڵکی گوندەکانی «ئەلدەشیشە»و «ئەلقاھیرە» لە ڕۆژئاوای «تەل تەمەر» لە گردوپەڕی حەسەکەش ڕۆژی سێ شەممە ڕێیان لە کاروانی لەشکریانی ئەمریکی گرت و بە ھەڵدانی دروشم نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ بوونی ھێزەکانی بیانی لە خاکی سووریادا ڕاگەیاند.

پێشتریش جەماوەری باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەلێک جارپێشیان بە ھاتوچۆی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکە گرتووە.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی،  بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستیەکان بە نایاسایی بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا لە خاکی ئەم وڵاتەدان.

دەوڵەتی دیمەشق گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکارییە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ