ساڵح موسلیم : لە گەڵ ئەنەکەسەدا رێک نەکەوتووین
May 23, 2020 19:03 Asia/Tehran
هاوسه‌رۆکی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده ئاشکرای دەکات، لەگەڵ ئەنەکەسە لەسەر چەند خاڵێک ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ نەکراوە.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (په‌یه‌ده) رایگەیاند، ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئه‌نه‌که‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێککه‌وتنێک نه‌کراوه.
موسلیم، جەختیکردەوە: "لە ھەندێک خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێککەوتنێک واژۆ نەکراوە، ئومێد دەکەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی کۆتایی و رێککەوتن واژۆ بکەین".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له رێککه‌وتنی کوردانی سوریا ( پەیەدە و ئەنەکەسە) کرا.