ئاب 07, 2020 04:34 Asia/Tehran
  • جەختی ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە سەر بەرنگار بوونەوەی داگیرکەران

ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا داوایان لە ھۆرەکانی دیکەی خاکی ئەم وڵاتەکرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە داگیرکارییەکی ئەمریکا یەک بگرن.

لەماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە)ی سەربە ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا وێڕای پەلاماردانی دوو گوند لە پارێزگای دێرۆزووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، سەرکردەکانی ھۆزەکانی ئەم گوندانەیان کوشت و کۆمەڵێکیشیان بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕۆژنامەی «ئەلوەتەن»، «موحەممەد فارس ئەلعەبدۆڕڕەحمان» سەرۆکی شێخەکانی ھۆزی تەیی سووریا لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ھۆکارانی ئەو کردارە بە نیازی ئاژاوەنانەوەو تێکدانی ڕەوشتی ناوچەی فۆراتن ھەتا بەرنامە تایبەتییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

سەرۆکی شێخەکانی ھۆزی تەی بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی ھۆزەکانی ئەم ناوچەیە بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سەنگەرێکدان، داوای لە ڤۆزەکانی دیکەی سووریاش کرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە داگیرکارییەک بەک بگرن.

سەرپەیڤ