ڕفێندرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دێرۆزووری سووریا لە لایەن «ھەسەدە»وە
ئاب 12, 2020 19:22 Asia/Tehran
ھێزە کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی سڤیلیان لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕفاند.
میلشیاکانی سەرربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات وێڕی ھەڵکوتانە سەر ماڵی شارومەندان لە نماوچەی «سۆیدان ئەلجزیزە» لە گردوپەڕی دێرۆزوور، لانیکەم ٩ کەس لە خەڵکی سڤیلیان ڕاپێچ کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.
چەکدارانی ھەسەدە ھەروەھا ژمارەیەک بازگەیان لە ناوچەکە دامەزراندووە ھەتا ڕێ لە بەشداریی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەو خۆپیشاندانانە بگرن کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی گردوپەڕی دێرۆزوور بۆ داخوازیی وەدەرنرانی چەکدارانی ھەسەدەو ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی بەڕێوە دەچن.
ئەمریکا کە بە بانگەشەی خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریادایە، چەکدارانی ھەسەدا بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانەکانی و. بە تاڵان بردنی نەوتی ناوچەی جزیرەی سووریا بەکار دێنێ.