ئه‌یلوول 08, 2020 07:28 Asia/Tehran
  • جەختی سووریاو ڕووسیا لە سەر پەرە پێدانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانیان

سەرۆک کۆماری سووریاو یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانیان پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «یوری بوریسۆف» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە دیمەشق وتی: دەوڵەتی سوورڕیا خوازیاری چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتە لە سەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتە ھەتا ئاواتەکانی جەماوەری سووریا وەدی بێنێت.

سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکارییەکانی نێوان سووریاو ڕووسیا یە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە ھاوبەشەکان لەوانە سەرمایەنانەوەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە پێی داگرت.

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیاش لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند:مۆسکۆ پشتگرییەکانی لە سووریا لە شەڕی دژی تیرۆریزم و ھەروەھا ھەوڵی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە بەردەوام دەکات.

بوریسۆف وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی مۆسکۆ لە دیمەشق لە ئاراستەی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا، لە لەمپەرنانەوەی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر ڕێگای گەییشتن بە ڕێککەوتنێک کە خواستی جەماوەری سووریا دابین دەکات، ڕەخنەی گرت.

سەرپەیڤ