ئه‌یلوول 21, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • ناوەندێکی روسی : ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەوڵی هێرشی کیمیایی دەدات

ناوەندێکی ڕوسی ڕایگەیاند، لایەنێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەیەوێت هێرشی کیمیایی بکات و تاوانەکەی بخاتە ئەستۆی حکومەتی سوریا.

 

 

ناوەندی ئاشتەوایی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەکانی سوریا کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیایە ڕایگەیاند، زانیاریی پێگەیشتووە کە "دەستەی ڕزگارکردنی شام" لە هەوڵدایە چەکی کیمیایی لە باشووری ئیدلب بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی وای نیشان بدات کە حکومەتی سوریا هێرشەکەی ئەنجامداوە و تاوانباری بکات.

ئەلیکساندەر گرینکیڤیچ، جێگری سەرۆکی ناوەندە ڕوسییەکە ئاشکرایکردووە، "دەستەی ڕزگارکردنی شام" کە "بەرەی نوسرە" بڕبڕەی پشتییەتی، پلان دادەڕێژێت بۆ بەرپاکردنی هێرشی کیمیایی لە ئەریحا و بسامس کە ناوچەی نیمچە ئارامن و پێشتر ڕێککەوتن کراوە ئاستی گرژییەکانیان تیادا داببەزێندرێت، بۆ ئەوەی بە ڕای گشتی بڵێن ئەوە حکومەتی سوریایە کە چەکی کۆکوژ بەکاردەهێنێت.

ناوەندی ئاشتەوایی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەکانی سوریا، داوای لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کردووە هەوڵی چارەسەرکردنی ململانێکان بدەن و کۆتایی بە شەڕ بهێنن لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیاندان.

سەرپەیڤ