ئه‌یلوول 22, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • پێکدادانی ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لەگەڵ تیرۆریستانی ھاوپەیمانی تورکیا لە سووریا

بڕێک لە سەرچاوەکان باسی پێکدادانی نێوان ھێزەکانی سەربە ئەمریکای سووریای دیموکرات لەگەڵ تیرۆریستانی ژێر فەرمانی تورکیایان کردووە لە پارێزگاکانی «حەڵەب» و «حەسەکە».

ناوەندی ناسراو بە «ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ» ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: پێکدادانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە ناوچەکانی «مەرعناز» و «کەفەر خاشەر» لە گردوپەڕی شاری «ئەعزاز»ی باکووری پارێزگای «حەڵەب» ی سووریا ڕوی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە، تیرۆریستانی سەربە تورکیا مۆڵگەی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان لە ناوچەی «زەرکان» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بە چەکی قورس کردووەتە ئامانج.

«ھێزەکانی سووریسای دیموکرات» لەئەنجامی داکۆکیی ئەمریکا ناوچەگەلێکی زۆری باکوور، باکووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی سووریای خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ئینجا سوپای تورکیاش بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووەو دەستەیەک لە لەشکریانی خۆی لەو ناوچانەدا مۆڵ داوە.

سەرپەیڤ