ئه‌یلوول 25, 2020 22:44 Asia/Tehran
  • ھەسەدە بۆ ڕاماڵینی پێگەکانی داعش ھەڵمەتێکی کێوماڵکردن لەباکوری دێرۆزوور ئەنجام دا

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپراسیۆنێک بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەباکوری دێرۆزوور و لەنزیک سنوری عێراق و سوریا ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سووریا ، ڕۆژی هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتیی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەناوچەی «وادی عەجیج» لەسەر سنوری عێراق و سوریا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجام داوە بەئامانجی گەڕان و پشکنین و دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لەوناوچە سنورییەدا کە دەوکەوێتە باکوری پارێزگای دێرۆزوورەوە.

لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوەش کراوە کە، لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکەدا حەشارگە و رێڕەوێکی چەکدارانی داعش لەناوبرا کەبۆ شاردنەوەی چەک و گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ تێکدانی ئارامیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان هێناوە.

سەرپەیڤ