ئه‌یلوول 27, 2020 17:06 Asia/Tehran
  • سوریا: تورکیا یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشێلکردووه‌

وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ وتارێکیدا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌توندی هێرشیکرده‌ سه‌ر تورکیا و رایگه‌یاند هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌ و ئه‌نکه‌ره‌ به‌و سیاسه‌تانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌که‌ ده‌کات و پێویسته‌ بوه‌ستێندرێت.

 

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تورکیا پشتیوانێکی سه‌ره‌کی تیرۆرستانه‌ له‌ سوریا و له‌ ناوچه‌که‌ و ئاسانکاری بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ده‌یان و هه‌زاران تیرۆرست کردووه‌ بۆ ناو سوریا، هاوکات داواشی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد هه‌وڵی رێکخستنی نێوان وڵاتان بدات و دژی جه‌نگ و ئه‌وانه‌ی جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنن بوه‌ستنه‌وه‌.

سەرپەیڤ

بۆچوونت