تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 00:47 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە عەفرینی سووریا

لە شارێکی سەر بە عەفرینی سووریا لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو دەتەقێندرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شەوی ھەینی لە سەرشەممە ڕووداوێکی تیرۆریستی لە ناوچەی عەفرینی سووریا کوژان و بریندار بوونی پێنج کەسی لێ کەوتەوە

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، لە شاری «باسۆتە»ی سەر بە ناوچەی «عەفرین»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ماتۆڕسکیلێکی بۆمبرێژکراو تەقیەوە و بەھۆیەوە دوو کەس کوژران و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ئێستادا ناتوچەی عەفرینی سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیاو تیرۆریستانی سەربەم وڵاتەیەو ڕۆژانە ھێرشی تەقینەوەو یان تاڵان و بڕۆ لە لایەن داگیرکەرانی ئەو ناوچەیە بە خۆیەوە دەبینێت. دەوڵەتی دیمەشق گەلێک جار لە بەر داگیرکرانی ئەو بەشەی خاکەکەی لە لایەن سوپای تورکیاو تیرۆریستەکانی ژێر فەرمانی سکاڵای لای کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەربڕیوە.

سەرپەیڤ