حوزه‌یران 19, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • کوژرانی یەکێ لە فەرماندەرانی پلەبەرزی داعش لەئاکامی پەلامارە موشەکیەکانی سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران

سەرچاوەیەکی هەواڵدەریی خۆجێیی ڕایگەیاند کە لەئاکامی هێرشە مووشەکیەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆسەر دەیروزۆری سووریا فەرماندەرێکی پلەبەرزی داعش کوژراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما بە قسەی سەرچاوە مەیدانیەکان ، یەکێ لە سەرکردەکانی پایەبەرزی تاقمی تەکفیری -زایونیستی داعش بە ناوی "سەعد ئەلحسێنی " بەناوبانگ بە " ئەبوسەعد" بە هاووڵاتی سەعودی لە پەلامارەکانی موشەکی ئێوارەی یەکشەممەی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کوژرا. سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێوارەی یەکشەممە بە مەبەستی تەمێ کردنی ترۆریستە تەکفیریەکان لە سووریا ، بنکەی فەرماندەیی وناوەندی کۆبوونەوە وپشتیوانی ودروست کرانی ترۆمبێلەکانی تەقێنەوەیی ترۆریستەکانی تەکفیری لە ناوچەی دەیروزۆر، لەڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە یان بەشەش موشەکی نێوان بڕ ی زەوی بۆ زەوی دایە بەر دەسڕێژ. ئەم موشەکانە بە تێپەڕین لە ئاسمانی ئێراق وبڕینی ڕیگای شەشسەدو پەنجا کێلومێتری ، بەشێوەی دروست کەوتن لە مەبەستە دیاری کراوەکان. دوابەدوای جەنایەتی ترۆریستی حەوتەمی ژوئەن لە تاران کە بووە هۆی شەهید بوونی هەژدە کەس وبریندار بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی زۆڵملێکراووڕۆژووە وانی ئێران ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاندبوو ڕژانی هیچ خوێنێک بە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.