ئه‌یلوول 06, 2018 11:07 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی تیرۆریستان لە هێرش کردنەسەر دوو بورجی بچووکی(برجک) سنووری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

قایمقامی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان(باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) دوێشەو چوارشەممە ڕایگەیاند، هەوڵی تیرۆریستان بۆ پێکانی بورجەکە سنورییەکانی میلی١٦٠و١٦١ی ئەو شارە بێ ئاکام ما.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەروێش نارویی وتی: سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بورجەکە سنووریەکانی میلی١٦٠ومیلی١٦١ی شاری سەراوان کەوتە بەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی جەیشوزوڵم کە بەهۆشیاریی هێزە سنوورپارێزەکان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەو پەلامارە بێ ئاکام ما.

قایمقامی شاری سەراوان بەئاماژە بەوەی کە ئەو پەلامارە تیرۆریستییە هیچ خەسار و زیانێکی دراڤی و گیانی نەبووە، وتی: تیرۆریستان پاش شکست هێنانیان، بەرەو خاکی پاکستان هەڵاتن.

قایمقامەتی شری سەرباز سەر بە پارێزگای سیستان وبەلووچستانیش دوێشەو(چوارشەممە) بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەس و پێوەندییەکانی تاقمی تیرۆریستیی جەیشوزوڵم سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە مەودای٦٠٠مەتریی پێگەی "ڕەشادەت"ی هەنگی سنووریی "جەکیگور" دەستیان بەتەقە کرد، وتی: پاش ئەوەی هێزەکانی ئەو بنکە سەربازییە چل خولەک بەرەوڕووی تیرۆریستان بوونەوە، ئەندامانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە وێڕای پاشگەزبوونەوە، بەرەو خاکی پاکستان هەڵاتن.

تیرۆریستان و شەڕخوازانی چەکدار و بەکرێگیراو لەچەند ساڵی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی لە ناوخاکی پاکستان، ژمارێک شارومەند و سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگای سیستان وبەلووچستانیان شەهید کردووەو پاشان بەرەو قووڵایی خاکی پاکستان هەڵاتوون.

سەرپەیڤ