تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 08:52 Asia/Tehran
  • بەهرام قاسمی: بانگەشەی دەستێوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ چەشنێک وەهمی نەناسراو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو هەوڵی واشینگتۆن بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستێدابوونی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکای هەر لە بنەڕەتەوە بە درۆ و دەلەسە زانی و راشکاوانە رایگەیاند؛ بانگەشەی دەستێوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ چەشنک وەهمی نەناسراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەی بێ بنەمای ئەمدواییەی ناوەندەکانی هەواڵگری، دادەوانی و ئاسایشیی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە دەستێدا بوونی ئێران لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بانگەشەیەکی دیکەی هەر لەو چەشنە ماوەیەک لەومەبەریش لە لایەن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاوە بە بێ هیچ بەڵگە و سەنەدێک هاتە ئاراوە، وتیشی: کۆشکی سپی ماوەیەکە هەوڵ دەدات بە ئامانجی سیاسیی تایبەتی ناوخۆیی، تۆمەتی جۆربەجۆر بخاتە پاڵی وڵاتانی دیکە و هەر ڕۆ ژەو ناوی وڵاتێک زێدە دەکات بە لیستی خەیاڵیی خۆی لەم بارەوە.

قاسمی راشیگەیاند؛ لە کاتێکدا کە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشە دەکات لەو کاتەوە ئەو دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، ئێران مژووڵی کاروباری ناوخۆیی خۆی بووە و ئەوەندە لاواز بووە کە ئیتر توانای بیر کردنەوە لە پرسە ناوچەییەکانی نییە، کەوایە چۆنە وەها وڵاتێک بە بڕوای ئەوان ئەوەندە مژووڵ و خەریکی کاروباری ناوخۆیی خۆیەتی، دەتوانێ دەس لە کاروباری هەڵبژاردەیی پەرلەمانیی ئەمریکا بدات.

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی، وەزارەتی داد و پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا "ئف بی ئای" رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە بێ ئاماژە بە بێ هیچ بەڵگەیەک ئێرانی، ڕووسیا و چینیان تۆمەتبار کرد بە کاریگەری دانان لە سەر هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا.

ئەنجامی ڕاپرسییەکان پیشاندەری ئەوەیە کە کۆماریخوازان لەو هەڵبژاردنانەدا شکستێکی قورسیان بە نسیب دەبێ.

زۆرێک لە کارناسان بڕوایان وایە واشینگتۆن بە تۆمەتبار کردنی ئێران، چین و ڕووسیا لە دووی گۆڕینی بیر و ڕای خەڵکی ئەمریکایە بۆ دەنگ دان بە کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کۆنگرێس.