زەریف: بە لابرانی لەمپەرەکان، پێوەندی بازرگانی نێوان ئێران و ئێراق چەند ئەوەندە ئەبێ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دەبێ هەوڵ بدرێت لەمپەرەکانی بەردەم هاوکاری نێوان ئێران و ئێراق کەم بێت کە بەم چەشنە ئاستی پێوەندی بازرگانی چەند ئەوەندە دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف ڕ ۆژی چوارشەممە لە کوبوونەوەی هاوکاری ئابووری ئێران و پارێزگەکانی ناوەند و باشووری ئێراق لە کەربەلا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە تەعرفە لەنێوان دوو وڵات بگەیەنێتە سیفر و ئەمڕۆ سەرباری بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا، ئێران لە ساڵ دا دوو میلیار دولار گاز و کارەبا بۆ ئێراق دەنێرێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : ئەمریکا مافی ئەوەی نییە بو دوو وڵاتی دراوسێ گەڵاڵە ڕێژی بکات و بە پەرەی هاوکاری لە بواری وزە، کۆمپانییەکانی ئێرانی دەتوانن پێداویستیی وزەی ئێراق دابین بکەن .
وەزیری دەرەوەی ئێران یەکشەممە گەیشتە بەغدا و لە ماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لەم شارە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵا و هەروەها کەسایەتییەکانی سیاسی لە چینە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد .
زەریف دواجار چوو بۆ هەولێر و سلێمانی و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .