تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 14:59 Asia/Tehran
  • وشداری تاران لە حاند دواهاتەکانی کردەوە دنەدەرانەکانی عەرەبستان

ئەندامی نوێنەرایەتیی ئێران لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە وشدار لە حاند دواهاتەکانی کردەوە ئاڵۆزکەرانەکانی عەرەبستان لە ناوچەکەدا وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە سەعوودییەکان دان بە ئەنجامی بڕیارە هەڵەکانیاندا بنێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "فەرهاد مەمدووحی" شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی عەرەبستان کە بەردەوام دەیخاتە پاڵی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: پاشایەتیی سەعوودی لە جیاتی ئەوەی یەکسەر هەوڵ دەدات تۆمەت بخاتە پاڵی ئێران و بیر و ڕای گشتی لە شکستەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە بەتایبەت لە یەمەن بەلاڕێدا ببات، باشتر وایە  کۆتایی بێنێ بە شەڕ و ئاشۆنانەوەی لە ڕۆژاوای ئاسیا.

ئەندامی نوێنەرایەتیی ئێران لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەدا وتی: ڕژێمی عەرەبستان سەعوودی تەواو خۆی مژووڵی شەڕی هێرشبەرانە، زۆربێژی ناوچەیی، کردەوە و ئاکاری شەڕاشۆیانە و پڕمەترسی کردووە و بەردەوام هەڕەشە لەم و لەو دەکات. مەمدوحی راشیگەیاند: بەرپرسایەتیی هیچکام لە بڕیار و کردەوە هەڵەکانی دەیەکانی ڕابردووی ڕژێمی سەعوودی لە ئەستۆی ئێران نییە و ڕژێمی سەعوودی خۆی نەبێ کەسیتر نابێ لەبەر هەڵەکانی ئەم ڕژێمە لۆمە بکرێ.

"فەرهاد مەمدووحی" وتیشی: عەرەبستان خۆ ئیتر ناتوانێ سەرکوت کردنی بزووتنەوە دیموکراتیکەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، پشتیوانی لە رادەبەردەر لە تیرۆریستانی نێو سووریا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین یان دابین کردنی دراوی پێویستیان و پەروەردەی هزریی هەموو گرووپە گرینگە تیرۆریستییەکان لە جیهان ناتوانێ بخاتە پاڵی ئەم و ئەو.

بەرپرسانی سەعوودی لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا بە دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانیان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بە تۆمەتبار کردنی ئێران بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە، بانگەشەیان کرد تاران لە پشتەوەی پەلاماری ئەمدواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنییەکان بۆ سەر دام و دەزگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعوودیدایە.

سەرپەیڤ