یه‌کێتی ئوروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی کۆچبه‌ریی، دانیشتنی نائاسایی به‌ڕێوه ده‌بات
ئاب 31, 2015 09:31 Asia/Tehran
یه‌کێتی ئوروپا بۆ تاووتوێی قه‌یرانی کۆچبه‌ریی نایاسایی و ڕێگاکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، 14ی سیپته‌مبه‌ر(23ی خه‌رمامان) له ئاستی وه‌زیراندا دانیشتنی نائاسایی به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز، لۆکزامبورگ که ئێستا سه‌رۆکایه‌تی ده‌وره‌یی یه‌کێتی ئوروپای له‌ئه‌ستۆیه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که ڕه‌وشی هاوپێوه‌ند به دیارده‌ی کۆچبه‌ریی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا، ڕه‌هه‌ند و لایه‌نی که‌م وێنه‌ی به‌خۆوەگرتووه.ناوبراو وتی: بۆ تاووتوێی ئه‌و پرسه، ڕێوشوێنی سیاسی ڕه‌چاو ده‌کرێ و هه‌نگاوگه‌لێک بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵات و توانای ئوروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ده‌نرێت.
ژان سلۆبۆرن وه‌زیری کۆچبه‌ری و په‌نابه‌ریی لۆکزامبورگ داوای له وه‌زیرانی ناوخۆ و داده‌وانیی یه‌کێتی ئوروپا کرد، له‌وباره‌وه دانیشتنێکی نائاسایی به‌ڕێوه ببه‌ن.
لۆکزامبۆرگ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و دانیشتنه تیشک ده‌خاته سه‌ر هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێش گرتن به قاچاخی مرۆڤ .
سه‌رۆکایه‌تی ده‌وره‌یی یه‌کێتی ئوروپا له‌هه‌لومه‌رجێکدا بڕیاری داوه هه‌تا وه‌زیرانی28وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کێتییه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێی پرسی کۆچبه‌ری کۆبکاته‌وه که چه‌ند کاژێر له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌ته‌کانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه‌و ئینگلیزیش داواگه‌لێکی هاوشێوه‌یان له‌وباره‌وه هێنابووە ئاراوه.
ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که وته‌بێژی حکومه‌تی ئاڵمان ڕۆژی یه‌کشه‌مه وتی: ئاڵمان و وڵاتانی دیکه‌ی یه‌کێتی ئوروپا ناتوانن به‌شی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دێنه یه‌کێتی ئوروپا، وه‌ربگرن و گشت وڵاتانی ئوروپاییش ده‌بێ هه‌نگاوی زیاتر ھەڵگرێت بۆ وەرگرتنی کۆچبه‌ران.