مزگه‌وتی بەرلین له‌ئه‌مریکا میوانداری هۆگرانی ناسینی ئیسلامه
ئاب 31, 2015 10:02 Asia/Tehran
مزگه‌وتی شاری به‌رلین له‌ناوچه‌ی هارتفوردی ویلایه‌تی کنتیکه‌تی ئه‌مریکا له‌م دواییه‌ئا بووەتە میوانداری که‌سانێک که گه‌ره‌کیانه زۆرتر له‌باره‌ی ئیسلام وموسولمانانه‌وە بزانن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی نێوده‌وڵه‌تی قرئان (ئیکنا) به‌گێرانه‌وه له‌ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی "مای ریکۆرد جۆرنال"، ڕوفاعی عارفین، یه‌کێ له‌به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی (ده‌رگا ئاوه‌ڵه‌کان)ی مزگه‌وتی به‌رلین گوتی: من هه‌میشه ده‌ڵێم وه‌کوو موسولمانێک ده‌بێ کاتێکی که‌متر بۆ باسی ئه‌وه‌ی که نین ته‌رخان بده‌ین وزۆرتر له‌باره‌ی ئه‌وه ی که‌ئێمه کێین قسان بکه‌ین. ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌گه‌شتی سه‌ردانی ئه‌م مزگه‌وته ده‌سپێکراو وبه‌لێکدانه‌وه‌ی وتارگه‌لێک له‌باره‌ی دینی ئیسلام وبنه‌ما کانی درێژه‌ی ده‌بێت. لەم ئاھەنگەدا هه‌روه‌ها ئایاتێکی قورئانی پیرۆز خۆیندرایه‌وه بۆ گه‌شتیاران و ،به‌رپرسانی مزگه‌وت له‌باره‌ی بابه‌ته جۆربه‌جۆره‌کان قسه‌یان کرد. که‌ندی گیلبێرت، یه‌کێ له‌ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رله‌ین که‌سه‌ردانی مزگه‌وتەکەی کردبوو گوتی: ئیتر له‌وه‌ی له‌میدیاکاندا له‌باره‌ی بیر‌و بڕواکانەوە باسی دەکرێت بێزارم. گیلبێرت گوتیشی:ئیسلام له‌ڕاستی دائایینێکی یه‌کجار خۆشه‌ویست وجوانه.