ئاب 19, 2017 10:04 Asia/Tehran
  • ئێستیو بەنێن:  سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە

کارناسی ستراتژیکی لەسەرکارلابراوەی کۆشکی سپی لە یەکەم کاردانەوەکان بەرامبەر وەدەرنرانی وتی : سەرۆکایەتی ترەمپ ئەو جۆرەی کە ناوبراو بۆ بەدەست هێنانی هەوڵی دابوو، کۆتایی پێهاتووە.

ئێستیو بەنێن   ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ حەوتە نامەی  ویکلی  ستاندارد،  وتی : سەرۆکایەتی ترەمپێک  کە ئێمە لەبەری شەڕمان کرد بوو و سەرمان خست، کۆتایی پێهاتووە.

ستراتژیستی  لابراوەی کۆشکی سپی لە قسەگەلێکی  گوماناوی  دا وتی : تێکهەڵچوونی جۆربەجۆر لە بەردەم دایە و هەروەها ڕۆژانی باش و خراپ .

دونالد ترەمپ  سەرۆکی پڕهەراوهوریای ئەمریکا ڕۆژی  هەینی لە درێژەی  لەسەرکارلابرانی کاربەدەستانی دەوڵەتەکەی ، ئێستیو بەنێن  ستراتژیکی باڵای کۆشکی سپی وەلانا .

وەلانرانی  ستیو بەنێن  نوێترین  وەدەرنان لە کۆشکی سپییە  کە لە حەوتەکانی ڕابردوو ئاستی  ناکۆکییەکان لە نێودەوڵەتی ترەمپی زۆرتر لە هەر کاتێکی دیکە ئاشکرا کردووە.

بەرلەمەش  چەند کاربەدەستی دەوڵەتی ترەمپ لە پۆستەکانیان  دەرکرابوون یان  پاشەکشەیان کرد بوو.

ئەنداماانی لیژنەی هونەریی کۆشکی سپی ناسراو بە لیژنەی  هونەر و زانستی مرۆیی سەرۆک کۆاریش  شەوی شەممە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر داکۆکی دونالد ترەمپ لە تاقمەکانی ڕەگەزپەرەست، دەستیان  لەکارکشایەوە و داوای  لەکارکشانەوەی  ناوبراو لە دەسەڵاتیان کرد.

تائێستا  تاقم و خەڵکی جۆربەجۆری زۆر لەبەر وتاردان و هەڵوێستەکانی هەرانانەوە و دوژمنانەی ترەمپ لە بارەی پرسە جۆربەجۆرەکان داوایان لەو کردووە لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکشێتەوە.