ئادار 16, 2018 19:48 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر کۆنسوڵگەری ئەڵمانیا لە یۆنان

گرووپێک بەئامانجی دەربڕینی نارەزایەتبێ دژبە بێدەنگیی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ڕەوشی عەفرین"ی سووریا پەلاماریان کردە سەر کۆنسوڵگەری ئەو وڵاتە لە دوورگەی " کرت"ی یونان .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆێتێرز،  بە وتەی کاربەدەستانی پۆلیس، گروپێکی دە کەسی رۆژی هەینی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حآند پەلامارە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە سوریا وە بی دەنگی ئەڵمانیا بەرامبەر بەو ، پەلاماریان کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە دوورگەی "کێرت" ـ یونان دا . یەکێ لە کاربەدەستانی پۆلیسی یونان وتی: ئەم گرووپە لە پیاوە دەمامکدارەکان لافیتەی گەورەیان لە باڵاخانەی کۆنسوڵخانە هەلاوەسی کە لە سەری دا نووسرابوو" هاودەنگی لەگەڵ عەفرین" و " بەرخۆدان زیندووە".

 لەبارەی شووناس و خولیای ناڕازیان و هەر وەها بریندارە ئەگەرییەکانی ئەم پەلامارە تا بەئێستا رپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە . دەلین لەم پەلامارە، شووشەی بالاخانەی کۆنسولگەری شکاون .

سەرپەیڤ