کانونی یه‌که‌م 10, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • پشتیوانی فرەتر لە ١٥٠ وڵات لە پەیمانی جیهانی کۆچبەری سەرەڕای ناڕەزایەتی ئەمریکا

بە پێی نەیارەتی ئەمریکا، فرەتر لە ١٥٠ وڵات لە کۆبوونەوەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەغریب ، بەشێوەی ڕەسمی لەگەڵ پەیمانی جیهانی کۆچبەری ڕەزامەندیان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەوالی دویچە وولە ، " لوئیزە ئاربور" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری پەنابەریەتی وسکرتێری گشتیی کۆبوونەوەی مەغریب ڕۆژی یەکشەممە لە دەسپێکرانی ئەم کۆبوونەوەیە بە ئاماژەدان بە نەیارەتی بڕیک لە وڵاتان لەگەڵ پەیمانی جیهانی کۆچبەری ، وتی:لە هەمووی جیی داخ ومەخابنتر ، چوونە دەری دەوڵەت گەلیکە کە پێشتر چالاکانە لە وتووێژەکانی پەسەن کرانی ئەم پەیمانە بەشداری هەبووەو لەگەڵی ڕەزامەندیان دەربڕیبوو. پۆلۆنیا ، ئۆتریش ، کۆماری چیک ، مەجارستان ، بۆلغارستان ، ئۆسترالیا وڕژێمی ئیسراییل ڕایانگەیاندووە کە ئەم پەیمانە مۆر ناکەن. ئەمریکایش لەم پەیمانە پشتیوانی نەکردووە. لەم کۆبوونەوەیەدا ئانگیلا میرکل ، سەرۆک وەزیرانی ئاڵمانیا لە پەیمانی جیهانی کۆچبەری پشتیوانی کرد. نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئاڵمانیا، سەرەڕای نەیارەتی پارتی ڕاستخوازی" ئالتر ناتیو بۆ ئاڵمانیا " پەیوەست بوونی ئاڵمانیا بە پەیمانی جیهانی کۆچبەریان پەسەند کرد. پەیمانی جیهانی کۆچبەری  هەڵگری ٢٣مەبەستە لە چوارچێوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ دابین کردنی ئیمکانی کۆچبەری ئەمن وڕێکخراو لە سەرانسەری جیهان .

سەرپەیڤ