ئاب 20, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی ڕووسیا بەتاقیکاریی مووشەکیی ئەمریکا

وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا، کردەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ تاقیکردنەوەی مووشەکی کروزی بە جێی داخ زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "سرگئی ریابکۆف" ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەو کردە پێشانی دا کە واشنگتۆن لەزووەوە بۆ لەناوبردنی پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ(INF) ئامادە ببوو.

ریابکۆف پێی داگرت: مۆسکۆ تێوەگلاوی رکابەرییە چەکەمەنییەکان نابێ. ئەمریکا رۆژی دووشەممە کەمتر لە سێ حەوتە پاش چوونەدەر لە پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ(INF) لەگەڵ ڕووسیا، مووشەکێکی نێوانبڕی کروزی تاقی کردەوە.

پرسی مووشەکی کورت و نێوانبڕ ئێستا بووە بە گرینگترین پرسی جێی ناکۆکیی ڕووسیاو ئەمریکاو شەپۆلێکی نوێی کێشەی لەنێوان دوو وڵاتدا بەدیهێناوە. پەیمانی ئای ئێن ئێف لەساڵی١٩٨٧ لەنێوان واشنگتۆن و مۆسکۆدا ئیمزا کرا. لەو پەیمانەدا، دوولایەن بەڵێنیان دا، لەپێناو لەناوبردنی مووشەکی ناڤۆکی بە بڕی کورتی٥٠٠هەتا١٠٠٠کیلۆمیتر و مووشەکی ناڤۆکی نێوانبڕی١٠٠٠ هەتا ٥٥٠٠ کیلۆمتر هەوڵ بدەن و لەداهاتووشدا، ئەو مووشەکانە، بەرهەم نەهێنن، تاقی نەکەنەوەو پەرەیان پێ نەدەن. پەیمانی ئای ئێن ئیف دووی ئاگۆستی٢٠١٩ بە چوونەدەری ئەمریکا لێی و پاشان هەوڵدانی بەرامبەری ڕووسیا، لەبەین چوو.