ئاب 30, 2020 21:51 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی عاشورای حسێنیی لە شارە جیاجیاکانی جیھان

رێوڕەسمی تازیەداریی عاشورای حسێنیی لە زۆرێک لە شارەکانی جیھان بە رەچاوکرانی رێنوماییەکانی تەندروستیی بەڕێوەچوو .

 

 

لە شاری ژوھانسبورگ رێوڕەسمی تازیەداریی عاشورا بەر لە نێوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارێک لە ئێرانیان و باڵوێزی ئێران لە ئەفریقای باشوور بەڕێوەچوو .


لە شاری پیکەنیش دەیان ئێرانی بە ئامادەبوون لە باڵوێزخانەی کۆماری ئسلامی و کونسولخانەکانی ئێران لە شارەکانی گوانجۆ و شانگھای بەڕێوەچوو .

ئەم ڕێوڕەسمانە بۆ زیندوو راگرتنی یاد و بیرەوەریی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و ھاوڕێ ئەمەگناسەکانی لە  ئەستەموڵی تورکیا ، مسکۆی پێتەختی روسیا ، بەرلین ، چەندیی شاری پاکستان وەک لاھور و پیشاوەر و کراچی ، لە چەندین شاری ئەفغانستان لەوان کابول و مەزار شەریف ، لە شاری سوری لوبنان و ھەروەھا لە بەحرێن بەڕێوەچوون .

رێوڕەسمی تازیەداریی عاشورای حسێنی لە زیاتر لە 300 شوێنی وڵاتی ئەفریقایی نیجریەش بەڕێوە چوو و لە ھەندێ شاری ئەم وڵاتە پۆلیس رووبەڕووی تازیەداران بووەوە و چەند کەس بریندار بوون و چەند کەسیش گیران .

لە نیجریە لە شاری کادۆنا ی باکووری ئەم وڵاتە سێ کەس شەھید کران .

لە کشمیری ژێر دەسەڵاتی ھیندستانیش  تازیەداران رژانە سەر شەقام و پۆلیس بە گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکھێن بڵاوەی پێکردن .

 

 

سەرپەیڤ