ئادار 21, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • عەبادی : پارێزگاران دەبێ لە بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی عێراق دا بێ لایەن بن

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوو لە پارێزگارانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: بەرپرسانی عێراقی دەبێ کەڵکاژۆیی لە جێ و شوێن و پۆستەکەیان نەکەن و سیاسەتێکی بێ لایەن لە بەرپا کردنی ھەڵبژاردن بگرنە بەر.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلعێراقیە،حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی نێوان پارێزگاکان، داوای لە پارێزگارانی وڵاتەکەی کرد کە ھەر ھەموو پێکەوە ھاوکاری بکەن ھەتا ھەڵبژاردن لە وڵات دا بێ لایەن بەڕێوە بچێت و ھیچ بەرپرسێک بۆی نییە لە دەستەڵاتی خۆی بۆ بانگەواز کردنی ھەڵبژاردن کەڵک وەربگرێت و نابێ پشتیوانی لە ڕەوتێکی تایبەتی بکرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بەرپرسانی عێراقی دەبێ ڕاژەکاری بۆ شارومەندان بە باشی ئەنجام بدەن و خۆیان لە قەرەی بەڵێن گەلێک نەدەن کە بەس شۆوازی پڕوپاگەندەی ھەیە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت.