ته‌مووز 26, 2019 08:56 Asia/Tehran
  • مەحموود عەباس: هەموو ڕێکەوتن و پەیمانەکانمان لەگەڵ ئیسراییل ڕاگرتووە

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند؛ ئەم دەزگەیە هەموو ڕێککەوتن و پەیمانەکانی لەگەڵ ئیسراییل راگرتووە.

"مەحموود عەباس" ناسراو بە ئەبومازن سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا لایەنگری لە ئیسراییل دەکات، جەختی کرد فەلەستینییەکان بەرامبەر بە زۆربێژییەکان سەردانانوێنن.

هەروەها "موسا دودین" ئەندامی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حماس) وتی؛ درێژەی جەنایەت و داگیرکاریی زایۆنییەکان، هیچ لە ویست و ورەی بەرزی فەلەستینییەکان بۆ مانەوە لە وڵات و زێدی خۆیان و بەرگری لە نیشتمانیان کەم ناکاتەوە.

"موسا دودین" وتیشی؛ دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەبێ لەهەمبەر کردەوەی داگیرکارانی زایۆنی لە مەڕ خاپوور کردنی ماڵی فەلەستینییەکان لە قودس هەڵویستێکی لێبڕاوانە بگرێتە بەر کە وەڵامدەری داخوازەکانی گەلی فەلەستین بێ.

ڕژێمی زایۆنی لە دووشەممەی ڕابردووە هەڵمەتی خاپوور کردنی نزیکەی ١٠٠ ماڵ و باڵاخانەی فەلەستینییەکان لە ناوچەی "وادی الحمص" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ