کانونی یه‌که‌م 19, 2019 15:04 Asia/Tehran
  • درێژەی دژایەتی میسر لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیاو دەوڵەتی هاوتەریبی لیبیا

دەوڵەتی میسر لەدرێژەی دژایەتی کردنی لەگەڵ ڕێککەوتنە ئاسایشی یەکەی نێوان تورکیاو دەوڵەتی هاوتەریبی لیبیا داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کرد کە ئەو ڕێککەوتنە بە فەرمی نەناسێ .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتێڕنێتی ژۆڕناڵی "دەستوور"ی چاپی ئۆردۆن محمد ئیدریسی باڵوێزی هەمیشەیی میسر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی بروسکەیەک بۆ "کلی کڕافت"ی سەرۆکی هەنووکەی لیژنەی ئاسایش ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوەکان و لیژنەی ئاسایش نابێ ڕێککەوتنەکەی نێوان "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆکی تورکیاو "فائیز سیڕاج"ی سەرۆکی دەوڵەتی هاوتەریبی نیشتمانی لیبیا بە فەرمی بناسن.

محمد ئیدریس هەروەها دەڵێ : بەڵگەی ڕێککەوتنی سەربازی و پێناسەی مافیاسای دەریاڤانی کە لەلایەن سیڕاج و ئەردۆغانەوە واژۆ کراوە پێشێلی ڕێککەوتن نامەیەکی ڕامیاری یە کە لە بڕواری حەڤدەی مانگی دیسامری ساڵی ٢١٥ی زایینی لە سەخیراتی وڵاتی مەغریب و لەژێر چاودێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  لەلایەن لایەنە لیبیایەکانەوە واژۆ کراوە.

باڵوێزە هەمیشەیەکەی میسر لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی : ئەو ڕێککەوتنە هەروەها پێشێلی بڕیارنامەی ١٩٧٠ی لیژنەی ئاسایشە کە لە ساڵی ٢٠١١دا سەبارەت بە لیبیا دەرچووە.

سەرۆکی تورکیا چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوو بەڵگەی ڕێککەوتنی سەبارەت بە هاوکاری ئاسایشی و سەربازی و دیاریکردنی دەڤەری ژێر کۆنتڕۆڵی نێو دەریای مەدیتەرانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هاوتەریبی نیشتمانی لیبیا واژۆ کرد.

سەرپەیڤ