May 04, 2024 12:00 Asia/Tehran

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕاگەیاندراوێک دا دەسپێکی فازی چواری هەڵمەت بەدژی سێکوچکەی دەستدرێژکاری ئەمریکاو ئینگلیزو ڕژیمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

یەحیا سەریع وێڕایڤ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەمەن چوارەم قۆناغی هەڵمەتەکانی کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستینە دەست پێ دەکا وتیشی هەڵمەتەکانی یەمەن لە دەریای مەدیتەرانەوە تا هەر شوێنێکی پێویست دەبێ کە دەستی وڵاتەکەی ڕابگاتە ئەو کەشتیانەی کە بەرەو خاکی داگیرکراو دەچن.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: بێتوو زایۆنیستەکان پەلاماری ڕەفەح بدەن سەرجەم ئەو کەشتیانە دەکاتە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی خاکی داگیرکراو بچن.

ناوبراو وریایی دا کە بۆ هیچ گومانێک ناکەین لە ئامادە بوون و دابینی بنەماکانی پەیوەنددار بە بارگرژی بەربڵاو و هێزمەند تا ئەوەی کە هەڵکوتانە سەر ئەو کەرتە ڕابگیرێ و گەمارۆی گەلی فەلەستین بشکێندرێ.

ئەو ڕاگەیاندراوە لەدوای ئەوە دەرکرا کە سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن لەگوتارێک دا ڕۆژی پێنج شەمی ڕابردوو خوازیاری دەسپێکی فازی چواری هەڵمەتی وڵاتەکەی بوو بەدژی ئەمریکاو ئینگلیزو ڕژیمی زایۆنیست.

سەرپەیڤ