پێداگری لەسەر هەبوونی پارەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئیدارەی خۆجێیی هەرێمی تۆمەتبار کرد بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لە شارومەندانی کورد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراق تەجاە پرێس، سالار مەحموود نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەم هەرێمە خاوەنی پارەیەکی زۆرە بۆ دانی مووچەی فەرمانبەرەکانی وتی : ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بۆ دانی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی ئەم ناوچەیە بەسە بەڵام ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاستییەکان لە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەشارێتەوە .
سالار مەحموود وتیشی : هەولێر لە ئەنجام دانی چاکسازییەکان بێ یارمەتی پەرلەمانی خوجێیی و ئەندامەکانی سەرناکەوێت چونکوو چالاک کردنەوەی خێرای دەوری پەرلەمان و نیشان دانی ڕاستی و ڕووناکی لەلایەن ئیدارەی هەرێم لەبەرامبەر ئەندامانی پەرلەمان، هۆکارێکی گرینگ بۆ چوونەدەر لە قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستانی ئێراق .