کۆبوونەوەی سەرۆک نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی
کۆبوونەوەی سەرۆکی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە ئێراق لە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕ اپۆرتی ئیرنا، مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێری ئێراق، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی شەممە بەڕێوە چوو وتی: لەم کۆبوونەوەیە بە سەرپەرشتیاری ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا ، پرسەکانی سیاسی، ئابووری ، زانستی وپەروەردە بەتایبەتی پێوەندی دوو لایەنەی تاران و بەغدا لێک درایەوە و ڕێگەکانی بەهێزکرانی خرایەبەر باس و لێکدانەوە.
عەبادی بەڕەسمی ناسینی بازگەکان و بازاڕچەکانی سووریی ئێران لەگەڵ باکووری ئێراقی بە یەکێکی تر لە پرسەکانی باسکراو لەم کۆبوونەوەیە ناوبرد و هیواداری دەربڕی ئێراقیش بەسەرنجدان بە گڕینگایەتی بازگەکان لە بەهێز کردنی بنەمای ئابووریی بنەماڵەکانی سنوورنشینی دوولایەن، بە ڕوانگەیەکی ئەرێنییەوە، هاوکاری بکات .
ناوبراو وتیشی : محەممەد فەراز مەند بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش لەم کوبوونەوەیە وتاریان دا .
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هەروەها وتی : ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە ئێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندێک بە ئامادەبوون لە ماڵی جەلال تاڵەبانی سەروکی کوچکردووی ئێراق لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری جەلال تاڵەبانی و ئەندامی باڵای نووسینگەسی سیاسی یەکێتی ، دیداری و وتووێژی کرد.