هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیپێکرده‌وه
هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ستیپێکرده‌وه و ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکیش زانیاری ده‌دات.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق لەمڕۆ هەینی 16ی تشرینی دووەمی 2018، ده‌ستی به هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ستپێکرده‌وه.
وتیشی: "له ئێستادا نه‌وتی که‌رکوک رۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری کوردستانه‌وه لێ هه‌نارده ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناکه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا زیاد ده‌کات".
دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی بیره نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه، نه‌وتی که‌رکوک ماوه‌یه‌ک له رێگه‌ی تانکه‌ره‌وه به ئێران ده‌فرۆشراو دوای سزاکانی ئه‌مریکا به‌سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته راگیرا.
پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک که‌له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌رێمی کوردستاندا بوو، 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.