ئاب 17, 2019 15:24 Asia/Tehran
  • بە درۆ خرانەوەی ئامادەیی ڕاگەیاندنی مەسعود بارزانی بۆ نێوەندگری لە نێوان تورکیاو پەکەکە

ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکی پار تی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆی ئامادەیی ڕاگەیاندنی بۆ نێوەندگری لە نێوان دەوڵەتی تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستانی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، کیفاح مەحمود ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت: ئەو دەنگۆیانەی کە لە زاری بارزانییەوە لەمەڕ ئامادەیی ڕاگەیاندنی بۆ نێوەند گری لە نێوان دەوڵەتی تورکیاو  پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو بوونەتەوە، ڕاست نین.

کیفاح مەحمود لە بەیاننامەکەی دا جەختی کردووە: بڕێک لە میدیاکان ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە لە مەڕ ئەمەی کە بارزانی لە کاتی سەردانی بۆ ھێندێک لەو گوندانەی کە لە نزیکی سنووری تورکیادا ھەڵکەوتوون، ئاماژەی بەم بابەتە کردووە کە بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا لە ئاراستەی پێشگرتن بە ڕژانی خوێنی کورد و تێکھەڵچوونی زیاتر لە ناوچەکەدا ئامادەیە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .